وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد لە شارۆچکەی سەرێکانیی پارێزگای ڕحا هاوکاری بە سەر هەژارەکان دابەش کرد.
وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد کە لە ناو وڵات و دەرەوەی وڵات ژمارەیەکی زۆر چالاکیی خێرخوازی بەڕێوە دەبات بەردەوامە لە چالاکییەکانی لە شارۆچکەی سەرێکانیی پارێزگای ڕحا.
لە ئەنجامی چالاکییەکاندا وەقفەکە هاوکاری پارە و خواردن بە سەر ژمارەیەکی زۆر خانەوادە دابەش کرد.
عەدنان ساغلام نوێنەری کاروانی ئومێد لە سەرێکانی سەبارەت بە چالاکیی ئەنجامدراو راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ناوبراو وتی، "هەموو مانگێک هاوکارییەکانمان بە سەر یەتیم و خانەوادەکانی هەژار دابەش دەکەین. لە مانگی تشرینی دووەمدا بە پشتگری خێرخوازەکان هاوکاری پارە و خواردنمان بە سەر ژمارەیەکی زۆر خانەوادە دابەش کرد و چالاکییەکانمان بەردەوام دەبن."
ناوبراو لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە هەوڵ دەدەن بۆ هەژارەکان ببنە "ئومێد" و بە پشتگری خێرخوازەکان بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان.
ناوبراو لە بەردەوامی سوپاسگوزاری خێرخوازەکان کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە بۆ بەردەوام بوونی چالاکییەکانیان چاوەڕوانی پشتگری خێرخوازەکانن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شرنەخ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێک ، ٧ کەس کە یان منداڵ بوون و بەهۆی دوکەڵەکەوە زیانیان بەرکەوتبوو، گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە.
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتیی هودا پار وتی، "سەرەڕای لێدوانی وەزارەتی بازرگانی کە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ رژێمی داگیرکەر پچڕاوە، بەڵام ئیدعای جددی هەیە کە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە ڕێگەی فەلەستینەوە بەردەوامە. پێویستە تورکیا ناڕەزایەتی کۆمەڵگا لەبەرچاو بگرێت!"
فاروق دینچ پەرلەمانتاری مێرسین و یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی هودا پار بەشداری لە دانیشتنی دادگای نارین گوران کرد کە دوای ١٩ ڕۆژ بێ سەروشوێن بوون تەرمەکەی دۆزرابوو.